پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتوە/ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە بەناوی کاک حسێن فەدایی ناسراو بە حسێن کانیکەو لە تەمەنی ٥٦ ساڵی دا بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک حسێن لە ساڵەکانی ١٣٦٠ تاوەکوو ١٣٦٢ی هەتاویی، هەروەک زۆربەی گەنجانی ئەو سەردمە چەکی پڕ لە شانازی کۆمەڵەی لە شاندا بوو.

به‌ ناوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌وه:‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ ڕفیقان، خزم و کەسووکار و بنەماڵەی کاک حسێن دەکین و خۆمان به‌ شه‌ریكی غه‌میان ده‌زانین.

یادی کاک حسێن فەدایی ناسراو بە حسێن کانیکەو بەرز و بەڕێز بێت


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:54:14/10/2020