پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەیرووت بە وڵامێکی مسەوگەر نەگەیوە

پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەیرووت بە وڵامێکی مسەوگەر نەگەیوە


پولیسی فێدڕاڵ سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەیرووت ڕایگەیاند؛ بە وڵامێکی حەتمی نەگەیشتووە. هەروەها ناتوانێت بڕیاری لە سەر دەرکات کە تقینەوەکە بە ئەنقست بووە یان بە هەڵکەوت.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ لە کاتێک دا کە ئاژانسە ئرووپیەکان و ئەمریکیەکان وا دەزانن هۆکاری ئەم تقینەوەیە هەڵکەوت بووە، یەکێک لە وتەبێژەکانی فێدڕاڵڕۆژی سێ شەممە بە ڕۆیترێزی وت: سەبارەت بە ڕووداوە بە هیچ وڵامێک نەگەیشتووین.

لە ڕێکەوتی ١٤ی مانگی گەلاوێژ، تەقینەوەی ئەنبارێکی گەورەی نیتراتی ئامونیوم لە بەندەری بەیرووت بووە هۆی کوژرانی لانیکەم ٢٠٠ کەس. ئەم تەقینەوەیە میلیاردان دۆلار زەرەری لە ئابووری وڵاتی لوبنان دا و هەروەها بووە هوکاری بێ سەرپەنا بوونی لانیکەم ٣٠٠ هەزار کەس لە پێتەختی وڵاتی لوبنان.

تەقینەوەی بەیرووت لە نێوان ناڕەزایەتی سەرانسەری لوبنان ڕوویدا، و پاش ئەمە بوو کە دەوڵەتی لوبنان لە دەسەڵات کشایەوە.


ئه‌م بابه‌ته 51 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:14/10/2020