سەردەشت/ شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا

سەردەشت/ شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا "موحەممەدعەلی خالەنێژاد" خەڵکی ئاوایی مارەغان سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەو دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و چارەنووسی نادیارە.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم شارۆمەندە کوردە زانیاریێک لە بەردەستدا نییە.


ئه‌م بابه‌ته 81 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:58:13/10/2020