کۆماری ئیسلامی ڕێکۆردی ئێعدامی رۆژنامەنووسانی جیهانی شکاندووە

کۆماری ئیسلامی ڕێکۆردی ئێعدامی رۆژنامەنووسانی جیهانی شکاندووە


زۆرترین ڕێژەی لە سێدارەدانی ڕۆژنامەنووسان و وبلاگنووسان لە جیهاندا لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بووە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕێکخراوەی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی دژایەتی ئیعدام سەبارەت بە زۆرترین ڕێژەی ئێعدام کراوان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕایگەیاند: لە ٢٠ساڵی ڕابردوو لانیکەم ٢٠ ڕۆژنامەنووس و وبلاگ نووس لە ئێران لە سێدارە دراون، بە پێ ئاماری فەرمی حکوومەتی ئێران لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا لە هەموو وڵاتێک لە جیهان زیاتر هەواڵنێری لە سێدارە داوە.

شایانی باسە ئێران لە ٤٠ساڵی ڕابردوودا سەرکوتگەرترین وڵاتی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان بووە بە پێی ئاماری ڕێکخراوەی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور لەم ٤٠ساڵەدا لانیکەم ٨٦٠ ڕۆژنامەوان، زیندانی یا ئێعدام کراون.


ئه‌م بابه‌ته 70 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:53:13/10/2020