بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سەر سنووری شارەکانی نەوسوود و بانە

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سەر سنووری شارەکانی نەوسوود و بانە


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری دا لە سەر سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێرێکی ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور نەوسوودی کاروانێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی فیشەک و کۆڵبەرێک بە ناوی "وەزی وەیسی" بریدار بوو.

"وەزیر وەیسی" خەڵکی ئاوایی جۆجاری سەر بە شاری سەلاسی باوەجانییە کە هەنووکە_ لە نەخۆشخانەی شاری پاوە لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان کاتدا، کۆڵبەرێک خڵکی شاری بانە بە ناوی "محەممەد" لە کاتی کۆڵبەری دا لە سەر سنووری ئەم شارە بە تەقی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریدار بوو.


ئه‌م بابه‌ته 74 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:40:13/10/2020