هەڕەشەی ئیدارەی ئێتلاعات لە بنەماڵەی "کەژوان ئەڵماسی"

هەڕەشەی ئیدارەی ئێتلاعات لە بنەماڵەی


ئێتلاعاتی تاران، تەرمی "کەژوان ئەڵماسی"یان بەبارمتە گرتووە و هەڕەشەی دەستبەسەر کردنی بنەماڵەکەیان کردووە کە تا هەواڵی کوشتنی کۆڕەکەیان لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو نەکەنەو.

"کەژوان ئەڵماسی" لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، لە خۆپێشاندانەکەی کۆچی دوایی هونەرمەند "شەجەریان" بەرامبەر خەستەخانەی جەم لە تاران لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا دواتر بە شێوەیەکی دڕندانە کەوتە بەر دەستڕێژی فیشەکی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانی لە دەستدا.

ئێستاکە ئێتلاعات، ئێقباڵ ئەڵماسی باوکی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە و هەروەها وتوویانە کە تەرمی کوڕەکەتان ڕادەست ناکرێتەوە.

ئەم هەڕەشەی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران تەنیا بە مەبەستی ساز کردنی سناریۆیەکی سازکراوی خۆیانە بۆ ئەوەی کوشتنى ناوبراو وە ئەستۆ نەگرن.


ئه‌م بابه‌ته 83 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:17:12/10/2020