ئا/ڕۆژین کەرەموەیسە
کۆماری ئیسلامی بە پێی ئەوەی
ئەندامی ڕێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکانە بەڵام ڕۆژانە شایەتی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بە شێوازگەلی جۆراوجۆر وەکوو
ئێعدام، دەستبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و حوکمی زیندانی
درێژماوە بۆ چالاکانی سیاسی و عەقیدەتی و کوشتنی کاسبکارانی سەرسنوور و ... هتد لە
لایەن سیستەمی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی هەین.
ئاماری بەشێک لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ماوەی
حەفتەی ڕابردوودا:
١_ئاماری دەستبەسەرکردن و
زیندانی کردن:
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٣ کەس
لە شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی سنە، مەریوان، ورمێ، پیرانشار، ئیلام و کامیاران
بە تاوانی سیاسی و چالاکی مەدەنی و چالاکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هتد دەستبەسەرکراون.
بەم شێوەی خوارەوە
١_پشتیوان پەرتۆ خەڵکی مەریوان (نێ)
تاوان: ناڕوون ٠٣/٠٧/١٣٩٩ 24/09/2020
٢_ئەمین عەلیزادە خەڵکی ئیلام (ئابدانان)
تاوان:دەروێش گۆنابادی
(پەروەندەی پێشتر بەشداری لە خۆپێشاندان) ١٣/٠٧/١٣٩٩ 04/10/2020
٣_تەقی مورادی خەڵکی ئیلام (ئابدانان)
تاوان: دەروێش گۆنابادی (پەروەندەی
پێشتر بەشداری لە خۆپێشاندان) ١٣/٠٧/١٣٩٩ 04/10/2020
٤_شەهریار پوورعەلی خەڵکی ورمێ (دیرج مەرگۆڕ)
تاوان: ناڕوون -ڕێکەوت ناڕوون
٥_فەرهاد تاریمورادی خەڵکی سنە
تاوان: بەشداری لە خۆێشاندان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ١٠/٠٧/١٣٩٩ 01/10/2020
٦_میلاد وەیسی خەڵکی سنە
تاوان: هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی
دژبەری کۆماری ئیسلامی ٠٩/٠٧/١٣٩٩ 30/09/2020
٧_ڕۆستەم ئیبراهیمی خەڵکی کامیاران (تەختە زەنگی)
تاوان: ئەندام بوون و هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە
کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ڕێکەوت ناڕوون
٨_خەدیجە مێهدیپوور خەڵکی ئیلام
تاوان: چالاکی لە
تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی کرێکاران ١٤/٠٧/١٣٩٩ 05/10/2020
٩_ڕەسوول حەمزەپوور خەڵکی پیرانشار
تاوان: ناڕوون ١٣/٠٧/١٣٩٩ 04/10/2020
١٠_ئەندیشە سەدری خەڵکی سنە
تاوان: ناڕوون ١٥/٠٧/١٣٩٩ 06/10/2020
١١-ندا پیرخزریان خەڵکی سنە
تاوان: ناڕوون ١٥/٠٧/١٣٩٩ 06/10/2020
12 بەهرام قاسمی خەڵکی سنە(مێراو)
تاوان: هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە
حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ١٣/٠٧/١٣٩٩ 04/10/2020
13- کەیهان شیرینی خەڵکی
سنە (مێراو)
تاوان: هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی
دژبەری کۆماری ئیسلامی ١٣/٠٧/١٣٩٩ 04/10/2020
٢_کاسبکارانی سەر سنوور:
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا "مێهدی
زارێعی" خەڵکی شاری سەردەشت،ڕێکەوتی ١٣/٠٧/١٣٩٩ هەتاوی بەرامبەر بە
04/10/2020 زایینی، لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی
ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
٣_ مانگرتن:
"عادڵ مۆکەڕەم" خەڵکی
شاری ورمێ، زیندانی سیاسی زیندانی ناوەندی ورمێ بە مەبەستی دەڕبڕینی ناڕەزایەتی
سەبارەت بە ناڕوونی چارەنووسی دوای ١٠مانگ زیندان و "حەسەن رەستگاری مەجد"
لە زیندانی ورمێ بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەرت بە نادیار بوونی
بارۆدۆخی ناسنامەکەی لە ئێران، مانیان لە خواردن گرت.
٤_ حوکمی نامرۆڤانە دژ بە
جاڕنامەی مافی مرۆڤ :
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣
حوکمی بڕینی دەست و پەنجە پەسەند کراوە، بڕیاری حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی "ئارەش
عەلی ئەکبەری" خەڵکی شاری ورمێ، بە تاوانی دزی لە لایەن لقی دووی دادگای
کەیفەری یەکی ورمێ پەسەند کرا و هەروەها حوکمی بڕینەوەی دەستی ڕاستی "مێهرداد
تەیمووری" و "شەهاب تەیمووری" خەڵکی شاری سەرپێل زەهاو و دانیشتووی
شاری کەرەج بە تاوانی دزی لە لایەن لقی یەکی دادگای تاوان بۆ گەنجان پەسەند کرا.
٥_کوشتن و خۆکوژی:
"حەیات ئەمینی"
ڕێکەوتی ١٥/٠٧/١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر لە
گەڵ 06/10/2020ی زایینی، لە ورمێ لە لایەن هاوسەرەکەیەو کوژرا و بووە قوربانی سیستەمی
پیاوسالارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئهم بابهته 309
جار خوێنراوهتهوه