پارەی مانگانەی کرێکارێک بە ١٠ ڕۆژ تەواو دەبێت

پارەی مانگانەی کرێکارێک بە ١٠ ڕۆژ تەواو دەبێت

دانپێدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە باروودۆخی ناڵەباری ئابوری و دۆخێک کە بۆ خەڵکیان ساز کردووە.

"ئەسڵانی" ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی بەرزی ئەنجۆمەنی ئیسلامی کار: "پارەی مانگانەی کرێکارێک، لە ١٠ ڕۆژدا تەواو دەبێت و بەشی بژێوی ژیانی ئەو مانگەی ناکات و تەنانەت ناتوانێت یەک کیلۆ گۆشتیش بکڕیت.

"ئەسڵانی" دەڵێت: (کرێکار بە ٢٠٠ ساڵ کار کردنیش ناتوانێت ببێتە خاوەنی ماڵ) .

لەم کاتەدا ئیران باروودۆخێکی ناڵەباری ئابووری هەیە و بە هۆی ئەمەوە کرێکاران ناتوانن بژێوی ژیانی خۆیان لە ڕێگای کرێکاریەوە دەربێنن.

 


ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:36:24/09/2020