سەرۆک کۆماری فەڕانسه ڕخنه لە ڕێکاری گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەگرێت

سەرۆک کۆماری فەڕانسه ڕخنه لە ڕێکاری گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەگرێت



ئێمانۆئێل مەکڕۆن ڕۆژی شەممە ١ ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لە وتەبێژی مەجازی خۆی لە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە فەڕانسە لەگەڵ بەڕیاری ئەمریکا بۆ کارا کردنەوەی گەمارۆکانی ئێران نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ناوبراو وتی کە ڕێکاری گوشاری لانیزۆری ئەمریکا بۆ سەر ئێران شکستی خواردووە و ئەمریکا بە هۆی چوونە دەرەوە لە پەیامنی بەرجام ناتوانێت مێکانیزمی ماشە کارا بکاتەوە

ئێمانۆئێل مەکڕۆن هەروەها وتی کە ئەم هەوڵەی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئاڵۆزی و زۆربوونی تێکهەڵچوونەکان لە ناوچە

دەوڵەتی ئەمریکا شەوی شەممە ڕایگەیاند کە مێکانیزمی ماشە (سنەپ بەک) ی کارا کردۆتەوە.

سێ وڵاتی ئۆرووپایی لە پەیامنی بەرجام دەڵێن کە ئەمریکا بە هۆی چوونە دەرەوە لە پەیمانی بەرجام ناتوانێت بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ مێکانیزمی ماشە کارا بکاتەوە.

دەوڵەتی ئەمریکا بەڵام، لایەکی دیکەوە دەڵێت کە بە هۆی ئەوی ئەمریکا بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی واژۆ کردووە مافی ئەوەی هەیە کە مێکانیزمی ماشە کارا بکاتەوە.

گرێیەکی حقوقی- یاسایی لەم نێوە دا درووست بووە کە دەتوانێت بێتە هۆی ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و پەیوەندی نێونەتەوەیی.


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:49:23/09/2020