تەندرووستی "موژگان کاووسی" زیندانی سیاسی کورد، لەمەترسی دایە

تەندرووستی

"موژگان کاووسی" نووسەر و توێژەری کورد کە لە ڕێکەوتی ١١خەرمانان ١٣٩٩ی هەتاوییەوە مانی لە خواردن گرتووە و بە وتەی سەرچاوە خۆجییەکان نەخۆشی شەکرەی هەیە.


ناوبراو دۆخی تەندرووستی ناجێگر ڕاگەیەنراوە و بە وتەی پزیشکان دەبێت نەشتەرگەری کرێت، بەڵام بەرپرسانی زیندان بەبێ ڕچاو کردنی دۆخی تەندرووستی ناوبراو ئیجازەی نەشتەرگەری پێ نادەن و هەروەها ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی وتوویەتی تا ئیجازەی نەشتەرگەریم پێ نەدەن مانگرتنەکەم درێژە پێ ئەدەم.

جێی ئاماژەیە ناوبراو ڕێکەوتی ٣٠ی گوڵانی ١٣٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی "ئەندامییەت لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" دەستبەسەر کراو پاشان ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بۆ زیندانی ئەوینی تاران گوازرایەوە.


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:29:22/09/2020