بۆکان/ بەرپرسی ناوەندی فێرکاری "بەیان" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کرا

بۆکان/ بەرپرسی ناوەندی فێرکاری

چالاکوانێکی فەرهەنگی و بەرپرسی ناوەندی فێرکاری ڕێنووسی زمانی کوردی "بەیان" لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە شاری بۆکان بانگ کرا و لێپرسینەوەی لێکرا.


 

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، "ئەمیر پیادە" چالاکوانی فەرهەنگی و بەرپرسی ناوەندی فێرکاری ڕێنووسی زمانی کوردی "بەیان" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە بانگ کراوە لێپرسینەوەیان لێ کردووە و جێ ئاماژەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا پێنج جار بانگ کراوە.

 

بە وتەی شایەتحاڵان، ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنەوە "ئەمیریان" بانگ کردوە و هەر جار بۆ ماوەی ٣ کاتژێر لێپرسینەوەیان لێ کردوە. هەروەها بانگ کردن و لێپرسینەوە کردنی "ئەمیر پیادە" لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە، پەیوەندی بە چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی و پەرەسەندنی ناوەندی فێرکاری بەیانەوە هەیە.


ئه‌م بابه‌ته 81 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:53:22/09/2020