سەرۆک وەزیرانی کانادا؛ نەسرین ستوودە دەست بەجێ ئازاد کەن

سەرۆک وەزیرانی کانادا؛ نەسرین ستوودە دەست بەجێ ئازاد کەن
جاستین تڕۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کانادا، ئەمڕۆ ٣٠ خەرمانان لە تویتێک لە ماڵپەڕی خۆیدا بە کۆماری ئیسلامی وت کە نەسرین ستوودە" چالاکی مافی مرۆڤ" ئازاد بکات.

لەو تویتەدا هاتووە: "کانادا بە سەختی بەندکرانی نەسرین ستوودە مەحکووم دەکات، پارێزەرێکی مافی مرۆڤی ئێرانی و ڕێبەرێکی مافی ژنان. بەندکرانی و هەڵسوکەوت لەگەڵی جێی‌‌ پەسند نییە، و ئێمە بانگی ئێران دەکەین بۆ ئازاد کردنی دەست بە جێی [نەسرین ستوودە] داخوازی لە مافی مرۆڤ تاوان نییە."

نەسرین ستوودە هەنووکە لە بەشی نەخۆشییەکانی دڵ بەستەری کراوە، هەواڵی بەستەری کرانی ناوبراو لە لایەن "ڕەزا خەندان" هاوژینی نەسرین ستوودە ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە.

نەسری ستوودە زیاتر لە چل ڕۆژە لە مانگرتنی خواردن دایە و هەنووکە لە بەشی چاودێری تایبەت لە یەکێک لە نەخۆشخانەکی تاران ڕاگیراوە.


ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:35:20/09/2020