پاوە/ ٤ شارۆمەندی کچ، دەستبەسەر کران

پاوە/ ٤ شارۆمەندی کچ، دەستبەسەر کران

چوار شارۆمەندی کچ خەڵکی ناوچەی بایەنگان سەر بە شاری پاوە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

 

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی چوارشەممە ۲۶ی خەرمانانی ۱۳۹۹ی هەتاویی، چوار شارۆمەندی کچ، بە ناوەکانی "بەهار ئەحمەدی"، "ئیلهام مۆرادی"، "نەرگس محەمەدی"، "نگین ویسی" بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری پاوە لە ئاوایی "بانەوەرە" دەستبەسەر کران.

بە وتەی شایەتحاڵان، ئەم چوار کچە خەڵکی ئاوایی "میراودڵی" سەر بە ناوچە بایەنگانی شاری پاوەن. ئەم چوار شارۆمەندە پاش دەستبەسەر کردنیان گوێزرانەوە بۆ بازداشتگای ئیتلاعاتی شاری کرماشان، جێی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ پیوەندێکیان لەگەڵ بنەماڵەیان نەگرتوە.


ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:31:20/09/2020