فاکس نیوز: ‌هێزی زەربەتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕەوانەی ئۆستان خوزستان دەکرێت

فاکس نیوز: ‌هێزی زەربەتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕەوانەی ئۆستان خوزستان دەکرێت

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری فاکس نیوز، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە هێزە زەربەتەکان لە پایتەخت جێگیر دەبن و هەروەها پیلانی هەیە تا هێزی چاودێری و هێزی زەربەت ڕەوانەی پارێزگای خوزستان بکات.

هەروەها پێشووتر ڕۆژنامەی "همشهری" ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی بەسیج لە شاری تاران ئامادەن بۆ بەرەنگاری لەگەڵ لات و لووت و ئاڵۆزەییەکان جێگر بن.

"موحەمەد ڕەزا یەزدی"، فەرماندەی سوپای پاسدرانی کۆماری ئیسلامی لە ئۆستانی تاران ڕایگەیاندبوو کە سوپای پاسداران لە دوای دزی و ئاڵۆزییەکان لە چەندین شاری خوزستان ئامادەیە تا هێزی گەڕان و چاودێری چالاک بکاتەوە.

ئەم وتانەی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئۆستانی تاران لە کاتێکدایە کە مانگرتن و خۆپیشاندانی کرێکارانی ناڕازی ئۆستانی خوزستان درێژەی هەیە و بە پێی سەرچاوە فەرمییەکان تا ئێستا ڕێژەیەکی زۆر لە کرێکاران و ڕێبەری ناڕەزایەتییەکان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون یا زیندانی کراون.

هەواڵی چالاک کردنی هێزی زەربەت و چاودێری سوپای پاسداران لە تاران و ناوچەکانی دیکەی ئێران تەنیا کەمتر لە یەک حەوتە لە لەسێدارەدانی "نەوید ئەفکاری" کوشتیگیری ٢٧ساڵەی ئێرانی بڵاو دەبێتەوە.

لە هەمان حاڵدا زۆربەی چالاکانی مافی مرۆڤ، چالاکانی سیاسی و مەدەنی و هەروەها بەرپرسانی سیاسی و زۆربەی یەکێتییە نێونەتەوەییەکانی جیهان، لەسێدارەدانی نەوید ئەفکاریان مەحکووم کردووە.


ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:52:19/09/2020