ئێران/ سەرەڕای تەشەنەی ڤیرووسی کۆرۆنا نوێژی جوومعە لە ئۆستانی تاران بەڕێوەچوو

ئێران/ سەرەڕای تەشەنەی ڤیرووسی کۆرۆنا نوێژی جوومعە لە ئۆستانی تاران بەڕێوەچوو

بە وتەی سەرۆکی شۆڕای هاوئاهەنگی ڕێکلامی ئیسلامی ئۆستانی تاران، دوێنی ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانان، نوێژی جوومعە لە تەواوی ناوچەکانی تاران بەڕێوەچوو.


بە پێی ڕاپۆرتی سداوسیمای کۆماری ئیسلامی، بەڕێوەچوونی نوێژی جوومعە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ستادی بەرەنگاری کۆرۆنا بەڕێوەچوو.

بەڕێوەچوونی نوێژی جوومعە لە حاڵێکدایە کە دۆخی کۆرۆنا لە سەرانسەری ئێران "سوور" ڕاگەیەنراوە و ڕێژەی ئەو کەسانەی تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا دەبن، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە.

حەسەن ڕۆحانی پێشتر سەبارەت بە کار و باری دینی و کۆرۆنا، وتبووی کە دوولایەنی کڕۆنا-دییانەت هەڵەیە.


ئه‌م بابه‌ته 99 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:09:19/09/2020