بانە/ ئازار و ئەزیەتی کاسبکارن، لەلایەن ڕاسپێردراوانی شارەداریەوە

بانە/ ئازار و ئەزیەتی کاسبکارن، لەلایەن ڕاسپێردراوانی شارەداریەوە

دوو شارۆمەندی کاسبکار خەڵکی شاری بانە، لەکاتی کارکردن دا لەلایەن ڕاسپێردراوانی شارەداریەوە ئازار و ئەزیەتێکی زۆر کراون.


بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ڕێکەوتی ۲۷ی خەرمانانی ۱۳۹۹ی هەتاوی، دوو کاسبکاری (دەستفرۆش) خەڵکی شاری بانە لەلایەن ڕاسپێردراوانی شارەداری شاری بانەوە ئازار و ئەزیەت کراون.

ئەم دوو کاسبکارە لە بەردەم پاساژی خدری دا کەلووپەلی مووبایل دەفرۆشن، ڕاسپێردراوان بەبێ هیچ هۆکارێک بە شێوازێکی نەشیاو، ئازارو ئەزیەتیان داون و کەلوو پەلەی فرۆشی ئەو دوو کاسبکارەیان فڕێداوە و زیانێکی زۆریان پێ گەیاندوون.

جێ ئاماژەیە لە مانگی ڕابردوەوە تا ئێستا سێهەمین جارە کە ڕاسپێردراوانی کۆماری ئیسلامی بەم شێوەیە دەبنە هۆی ئازار و ئەزییەتی خەڵکی کاسب و تێکۆشەری ئەم شارە.


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:18:19/09/2020