بریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان: گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی دوای ٢٠ی سێپتامبر ڕادەگیرێت

بریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان: گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی دوای ٢٠ی سێپتامبر ڕادەگیرێت

بریتانیا، ئاڵمان و فەڕانسە ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایانگەیاند ڕاگیرانی گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی بەرجام دوای ٢٠ی سێپتامبر ئەنجام دەدرێت.

بریتانیا، ئاڵمان و فەڕانسە هەروەها جەختیان لەوە کردووە، هەرچەشنە بڕیار یا هەوڵێک بۆ گەڕانەوەی گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی، "یاسایی" نییە.

جێی ئاماژەیە ئەمریکا میکانیزمی ماشەی کارا کردووە و بڕیاری وایە دوای ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان تەواوی گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی بگەڕێنێتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 93 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:10:19/09/2020