نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ئاژانس: لە کاردانەوەی بە تەقینەوەی نەتەنز، بە هەر شێوەیەک کە بە شیاوی بزانین وەڵام دەدەینەوە

نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ئاژانس: لە کاردانەوەی بە تەقینەوەی نەتەنز، بە هەر شێوەیەک کە بە شیاوی بزانین وەڵام دەدەینەوە

"کازم غەریب ئابادی" نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی جێگر لە وین، جەختی لەوە کرد تەقینەوەی نەتەنز "خەرابکاری" بووە و لە کاردانەوە بەو تەقینەوەیە بەهەر شێوەیەک کە بە شیاوی بزانین، وەڵام دەدەینەوە.


بە وتەی میدیاکانی ئێران، "غەریب ئابادی" ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە دانیشتنی وەرزی ئەنجوومەنی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی وتی: "لە بڕیارنامەی کۆنفڕانسی گشتی جەخت کراوە هەرچەشنە هێرشێکی چەکدارانە و یا هەڕەشە بۆسەر پێکهاتە ناوکییەکان دژ بە یاساکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێناسە دەکرێت."

نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ئاژانس هەروەها ئاماژەی بەوەکرد تەقینەوەی سایتی نەتەنز کردەوەیەکی خرابکارانە بووە و وتی: "ئێمە سەبارەت بەم چەشنە کارە هۆشدار دەدەین و ئەندامانی ئەنجوومەن دەبێت سەبارەت بەو کردەوەیە هەڵوێستێکی تووند بگرن."

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا وڵاتی ئیسرائیلیان ڕاستەوخۆ بەرپرسی ئەو تەقینەوەیە نەناساندووە و وڵاتی ئیسرائیلیش تا ئێستا بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

لەهەمان کاتدا ڕۆژنامەی ئیسرائیلی "جروزاڵم پۆست" ڕۆژێک پێشتر لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند بوو چەند وەزیری ئیسرائیلی ئاماژەیان بەوە کردبوو وڵاتی ئیسرائیل دەستی لەڕوودانی ئەو تەقینەوەیە بووە.


ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:04:17/09/2020