سەردەبیری پێشووی ڕۆژنامەی کەیهان: ٧٠لەسەدی کۆمەڵگای ئێران، دژبە "حیجابی ئیجبارین"

سەردەبیری پێشووی ڕۆژنامەی کەیهان: ٧٠لەسەدی کۆمەڵگای ئێران، دژبە

"مێهدی نەسیری" سەردەبیری پێشووی ڕۆژنامەی کەیهان و توێژەری ئایینی لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنی وتی: بە پێی توێژینەوەی وەزارەتی فەرهەنگ و ئێڕشادی ئیسلامی، ٧٠ لەسەدی کۆمەڵگای ئێران لەگەڵ "حیجابی ئیجباری" دژایەتییان هەیە.

نەسیری هەروەها لە درێژەدا وتی: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئیمام جومعەیەک وتوویەتی :" بە پێی بنەمای ئیسلام ژنان تەنانەت دەبێ سەروڕووی خۆشیان داپۆشن و کۆماری ئیسلامی لەوبابەتەدا مودارای کردووە."

جێی ئاماژەیە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چالاکوانانی مافی ژنان سەبارەت بە "حیجابی ئیجباری" دەورێکی بەرچاویان گێڕاوە و بە پێکهێنانی کەمپەین و ئەنجام دانی حەرەکتی نەمادین چەشنی "کچانی شەقامی ئینقلاب" کاریگەرییەکی بەرچاوییان سەبارەت بە پرسی حیجاب لە ئێران دا بووە.


ئه‌م بابه‌ته 15 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:36:17/09/2020