ئیسحاق جەهانگیری: سەبارەت بە گرانبوونی نرخی هێلکە کۆبوونەوەیەک بەڕیوەدەبەین

ئیسحاق جەهانگیری: سەبارەت بە گرانبوونی نرخی هێلکە کۆبوونەوەیەک بەڕیوەدەبەین

دوابەدوای بەرز بوونەوەی نرخی هێلکە بۆ شانەی ٤٠هەزار تمەن، جێگری ئەوەڵی حەسەن ڕووحانی، باسی لە کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە گران بوونی نرخی هێلکە کرد.

"ئیسحاق جەهانگیری" جێگری یەکەمی "حەسەن ڕووحانی" ئاماژەی بە بەڕیوەچوونی کۆبوونەوەیەک کرد کە سەبارەت بە گران بوونی هێلکە بەڕێوەچوو و هەروەها وتی: هیوادارم ئاکامی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ دابەزینی نرخی هێلکە لە ڕۆژانی داهاتوو ڕوون بێتەوە.

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو گرانی و نەبوونی کەرەستەی پێوستی خاوخێزان وەکوو گۆشتی سوور، تەماتە، پیواز، گۆشتی مریشک و تەنانەت بەرگ و لیباسیش ڕووی لە شارۆمەندانی ئێرانی کردووە کە بەرز بوونەوەی نرخی هێلکە نوێترن بابەتی لەو چەشنەیە.


ئه‌م بابه‌ته 41 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:38:17/09/2020