دەسەڵاتدارانی ئەمریکا: گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە کارا دەبنەوە

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا: گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە کارا دەبنەوە

"دۆناڵد تڕامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە جەختی لەوە کرد، هیچکات ئیزن بە ئێران نادەین دەستی بە چەکی ناوکی بگات و هاوکات "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و "ئێلویت ئابڕامز" نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ڕایانگەیاند کە تەواوی گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممەی حەفتەی داهاتوو کارا دەبنەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە کۆنفڕانسێک کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو بۆ جارێکیتر ڕێکەوتنی ناوکی نێوان وڵاتانی زلهێز و کۆماری ئیسلامی مەترسیدار پێناسە کرد و وتی ئێعتباری ئەو ڕێککەوتنە بەم زوانە تەواو دەبێت.

چەند کاتژمێر پێش وتەکانی "دۆناڵد تڕامپ"، "مایک پۆمپێئۆ" لە کۆنفڕانسێکی هاوبەش لەگەڵ "دۆمێنیک ڕاب" وەزیری دەرەوەی بریتانیا باسی لە گەڕانەوەی گەمارۆکان کرد بە پێی کارا بوونی مێکانیزمی ماشە.


ئه‌م بابه‌ته 38 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:23:17/09/2020