"موژگان کاووسی" دوای ١٦ ڕۆژ مانگرتن، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

"موژگان کاووسی" زیندانی سیاسی کورد، کە لە زیندانی ئەوینی تاران دا ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات، پاش ١٦ ڕۆژ مانگرتن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

 

بە پێ ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، "موژگان کاووسی" زیندانی سیاسی و خەڵکی شاری کەلاردەشت، کە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەڵام نەدانەوەی بەرپرسانی زیندان سەبارەت بە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتبوو پاش ١٦ ڕۆژ لە مانگرتنەکە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی تاران گوازرایەوە.

بە وتەی شایەتحاڵان، ئەم توێژەرە کوردە تووشی نەخۆشی جەستەیی بووە و بەرپرسانی زیندان هیچ هەوڵێکیان بۆ دەرمانی ناوبراو نەداوە تەنانەت نەیانهێشتووە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت، کە بەم هۆیەوە پاش تێپەڕاندنی ئەو ماوەیە دۆخی تەندرووستی ناجێگر بووە و دەرئەنجام بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی گوازرایەوە.


ئه‌م بابه‌ته 57 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:42:16/09/2020