حوکمی لە سێدارەدانی "هوشمەند عەلیپوور"، هەڵوەشایەوە

حوکمی لە سێدارەدانی

"هەژار عەلیپوور" برای "هوشمەند عەلیپوور"، هەواڵی هەڵوەشانەوەی حوکمی لە سێدارەدانی براکەی لە لایەن دەزگای باڵای دادی کۆماری ئیسلامییەوە، ڕاگەیاند.

"هەژار عەلیپوور" لە درێژەدا وتی: " هەواڵی هەڵوەشانەوەی حوکمەکە رۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن پارێزەری "هوشمەندەوە پێمان ڕاگەیەنراوە؛ هەروەها بە وتەی ئەو پارێزەرە، ئەو حوکمە بە گشتی لە دۆسیەکەی سڕاوەتەوە و بە پێی وتەی دادگای ئینقلابی شاری سنە، دواهەمین حوکم ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان لەکاتی بەرێوەچوونی دووبارەی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری سنە پەسەند دەکرێت.

شایانی باسە "هوشمەند عەلیپوور" بەندکراوی سیاسی کورد، ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بەڵگە و بە تۆمەتی شەڕی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە.


ئه‌م بابه‌ته 191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:27:15/09/2020