سەوڵاوا/ لەماوەی کەمتر لە یەک حەفتە دوو شارۆمەند، دەستبەسەر کران

سەوڵاوا/ لەماوەی کەمتر لە یەک حەفتە دوو شارۆمەند، دەستبەسەر کران

لە درێژەی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد، شارۆمەندێکیتر خەڵک ئاوایی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوای ناوچەی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.


بە پێ ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان: "نەسرۆڵڵا حەیدەرنژاد" بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەرکراوە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو (٢٠ی خەرمانان)، شارۆمەندێکیتر بە نێوی "هیوا عەزیزپوور" خەڵکی هەمان ئاوایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

زۆرترین هۆکاری دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد لە ئێران و کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، تۆمەتی نابەجێ و سیاسی یا هاوکاری لەگەڵ حیزبی کوردی ناوزەد دەکرێت.


ئه‌م بابه‌ته 65 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:58:15/09/2020