فەرماندەی هەوا فەزای سپای پاسداران: لە ساڵی ١٣٦٣وە، توونێل بۆ شارەمووشەکییەکان هەڵدەکەنین

فەرماندەی هەوا فەزای سپای پاسداران: لە ساڵی ١٣٦٣وە، توونێل بۆ شارەمووشەکییەکان هەڵدەکەنین

"ئەمیر عەلی حاجی زادە"، فەرماندەی هەوا فەزای سپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەو هێزە نیزامییانە لە ساڵی ١٣٦٣وە تا ئێستا شەو و ڕۆژ و بێ ڕاوەستان، خەریکی هەڵکەندی توونێل بۆ شارەمووشەکییەکانن.

"حاجی زادە" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی وتی: "بیرۆکەی سازکردنی شاری مووشەکی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێ ١٣٦٣ی هەتاوی، پێش ئەوەی هەوەڵین کەرەستەی مووشەکیمان بێت، دەستمان بەساز کردنی شاری مووشەکی کرد کە تا ئێستا درێژەی بووە و ئێستا بە شاری مووشەکی پێناسەی دەکەین."

ناوبراو لە درێژەدا وتی: "لە دڵی زەوی و شاخ و کێوەکان، تۆڕێک توونێلمان بۆ ڕاگرتنی کەرەستە و چەک وچۆڵ و دامەزرانی بنکە مووشەکییەکان، هەڵکەندووە."

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: "ترسی دوژمنانی ئێمە ئەوەیە کە ئەو کەرەستە نیزامییە لەبەر دەستی ئەوان نییە و ناتوانن بیاندۆزنەوە."

ئەو دەسەڵاتدارە نیزامییە هەروەها باسی لە دامەزراوی ناوکی "فردۆ" کرد و وتی بەهۆی ئەوەی لە ژێر زەوییە سەبارەت بە سایتی "نەتەنز" زۆر هەستییارترە.


جێی ئاماژەیە هەبوونی کەرەستەی مووشکی و کڕین و فرۆشی چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامی، کۆمەڵگای نێونەتەوەیی نیگەران کردووە، کۆماری ئیسلامی گەورەترن پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهان دایە و ئەو چەشنە هەڵسووکەوت و کەرەستەیەی کۆماری ئیسلامی، ئاسایش و سەماقگیری جیهان دەخاتە مەترسییەوە.


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:48:15/09/2020