تڕامپ: هەر هێرشکی کۆماری ئیسلامی، بە هەزار هێندە وەڵام دەدەینەوە

تڕامپ: هەر هێرشکی کۆماری ئیسلامی، بە هەزار هێندە وەڵام دەدەینەوە

"دۆناڵد تڕامپ"، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە پیلانی کۆماری ئیسلامی بۆ کووشتنی باڵوێزی ئەمریکا لە ئەفریقای باشوور، وتی: "هەر هێرشکی کۆماری ئیسلامی بەهەر چەشنێک بێت، لەگەڵ وەڵامێکی هەزار هێندە گەورەتر لەلایەن ئێمەوە ڕووبەڕوو دەبێتەوە."

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لاپەڕەی توویتێری خۆی نووسی: "بە پێی ڕاپۆڕتی میدیاکان، ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی بۆ تۆڵەسەندنەوەی کووشتنی "قاسم سولەیمانی" پیلان داڕێژێت."

بە وتەی دۆناڵد تڕامپ، بڕیاری کووشتنی "قاسم سولەیمانی" بەهۆی هەوڵەکانی بۆ کووشتنی هێزە ئەمریکاییەکان و ئێش و ئازارێک کە لە ماوەی چەند ساڵ بەدی ‌هێنابوو، هاتە ئاراوە.


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:14:15/09/2020