بانە/ شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمەتە ئازاد کرا

بانە/ شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمەتە ئازاد کرا

شارۆمەندێکی کورد، خەڵکی ناوچەی بانە کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمەتە و بەشیوەی کاتی ئازاد کرا.

دۆینێ یەکشەممە ٢٣ی خەرمانی ١٣٩٩ی هەتاوی، "شەریف ئەمینی" شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ناوچەی بانە کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمەتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢ی خەرمانی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی بازداشتگەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە کرا.

جێی ئاماژەیە "شەریف ئەمینی" خەڵکی ئاوایی "شوێ" سەربەناوچەی بانە و ناوی باوکی "ئەحمەد ئەمینی" یە.


ئه‌م بابه‌ته 71 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:40:14/09/2020