شنۆ/ کۆڵبەرێک بەدەست چەکدارانی ڕژیمەوە کوژرا

شنۆ/ کۆڵبەرێک بەدەست چەکدارانی ڕژیمەوە کوژرا

کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی زۆر بەسەختی بریندار کرا و پاشان کوژرا.

بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەلاح عیسازادە"، تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی ئاوایی شێخ عوسمانی سەر بە شاری شنۆ، لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی زۆر بە سەختی بریندار کرا و پاش دەستبەسەر کرانی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر کراو پاشان بە تیرێکی خەلاس کووشتیان.

بە وتەی شایەتحاڵان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە و وتوویانە بە مەرجێک تەرمی ناوبراوتان پێ دەدەینەوە کە هەواڵی کوژرانی لە هیچ میدیایەک نەدرکێنن.

 


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:36:14/09/2020