پۆلیتیکۆ: کۆماری ئیسلامی پیلانی کووشتنی باڵوێزی ئەمریکا لە ئافریقای باشووری داڕشتووە

پۆلیتیکۆ: کۆماری ئیسلامی پیلانی کووشتنی باڵوێزی ئەمریکا لە ئافریقای باشووری داڕشتووە

گۆڤارێکی ئەمریکایی وتی: دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی ئەمریکا بە پێی ڕاپۆڕتی ئیتلاعاتییەکانییان وتوویانە کە کۆماری ئیسلامی پیلانی بۆ کووشتنی "لانا مارکس" باڵوێزی ئەمریکا لە ئافریقای باشوور داڕشتووە.

بە پێی نووسراوی ڕاپۆڕتی پۆلیتیکۆ ئەو پیلانەی کۆماری ئیسلامی بۆ تۆڵەسەندنەوەی کووشتنی "قاسم سولەیمانی" داڕشتراوە و بە پێی وتەی ئەو دەسەڵاتدارە ئەمریکییە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە پرتۆریا لەو پیلانەدا دەستی بووە.

گۆڤاری پۆلیتیکۆ جەختی لەوە کرد کە پیلانی کۆماری ئیسلامی بۆ کووشتنی باڵوێزی ئەمریکا لە ئافریقای باشوور دەتوانێ کاردانەوەیەکی تووندی لەلایەن ئەمریکاوە بێت و تڕامپ ئێستا بەهۆی ڕیکابەری هەڵبژاردن دەکەوێتە گووشارەوە بۆ زیان گەیاندن بە کۆماری ئیسلامی.

+
شایانی باسە ڕێکخراوە ئەمنیەتییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە لانا ماڕکس تەنیا یەکێکە لەو کەسانەی کە تاران بۆ پیلانی تۆڵە دەیهەوێت ترۆری بکات؛ لە هەمانکاتدا کۆمەڵگای ئەمنیەتی ئەمریکا هۆکاری ئامانج بوونی لانا ماڕکسی بەتەواوەتی بۆ ڕوون نییە، کەسێک کە کەمترین پەیوەندییەکانی بە بابەتی ئێرانەوە هەیە.

قاسمی سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژی هەینی ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن فڕۆکەبێ‌فڕۆکەوانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کووژرا.



ئه‌م بابه‌ته 37 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:38:14/09/2020