پیرانشار/ ۲ شارۆمەندی کورد دەستبەسەر کران

پیرانشار/ ۲ شارۆمەندی کورد دەستبەسەر کران

٢ شارۆمەندی کورد لەلایان ناوەندە ئەمنییەتیەکانی شاری پیرانشارەوە دەستبەسەرکران.

بە پێ ڕاپۆرتی ناوەندە خۆجێیەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ۲۲ی خەرمانانی ۱۳۹۹ی هەتاوی، دوو شارۆمەندی کورد لەلایان ناوەندە ئەمنییەتیەکانی شاری پیرانشارەوە بەناوەکانی "محەمەد نەبەردی"و "مەحموود قەنبەروود" دەستبەسەرکران.

جێی ئاماژەیە، ئەم دوو شارۆمەندە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە "حیزبە کوردیەکان" دەستبەسەرکراون و بۆ شاری ورمێ گوێزراونەتەوە و تا ئێستا دۆخ و شوێنی مانەوەیان بۆ بنەماڵەکانییان پشتڕاست نەبووەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:19:14/09/2020