ڕووحانی: داهاتی نەوتی ئێمە لە ١٢٠میلیارد دۆلارەوە بووەتە ٢٠ میلیارد دۆلار

ڕووحانی: داهاتی نەوتی ئێمە لە ١٢٠میلیارد دۆلارەوە بووەتە ٢٠ میلیارد دۆلار

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بە گۆشاری گەمارۆکانی ئەمریکا کرد و وتی: "داهاتی نەوتی ئێمە ساڵی ١٣٩٠، ١٢٠ میلیارد دۆلار بوو بەڵام ئێستا گەیشتووەتە ٢٠ میلیارد دۆلار.

بە پێی هەواڵنێری ئیرنا، حەسەن ڕووحانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە لێدوانێکی دا کە بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بە ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەچوو وتی: "گەمارۆکانی ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆری ئابووریمان لێبدرێت بەڵام ئەمریکا لە بواری یاسایی و سیاسی شکستێکی بەرچاوی خواردووە."

وتەکانی "حەسەن ڕووحانی" سەبارەت بە دابەزینی داهاتە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێک دا هاتە ئاراوە کە ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ئەمساڵ، "ئیسحاق جەهانگیری" جێگری ئەوەڵی سەرۆک کۆماری ئێران وتبووی داهاتە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٠٠ میلیارد دۆلارەوە بۆ ٨ میلیارد دۆلار لە ساڵی ٩٨ دابەزیوە.


ئه‌م بابه‌ته 30 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:08:14/09/2020