وەزارەتی پەروەردەی ئێران سەبارەت بە ڕووبەرگی کتێبی بیرکاری وتی: بابەتی سەبارەت بە "قاسم سولەیمانی" و "ئەبوو مێهدی موهەندیس" لە کتێبەکاندا دەگوونجێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران سەبارەت بە ڕووبەرگی کتێبی بیرکاری وتی: بابەتی سەبارەت بە

وەزارەتی پەروەردەی ئێران سەبارەت بە لابردنی وێنەی کچان لەسەر ڕووبەرگی کتێبی بیرکاری داوای لێبووردنی کرد و ڕایگەیاند سەبارەت بە پەروەردەی شارۆمەندان بەرپرسیارن و بە ئەرکی خۆیان دەزانن سەبارەت بە "قاسم سولەیمانی و ئەبوو مێهدی موهەندیس" لە کتێبەکان دا بابەت بگوونجێنن.


"حەسەن مەلەکی"، سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوە و داڕشتنی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: " ئەگەر بە پێکهێنانی پلانێکی باش بۆ پەروەردە، خوێندکارەکانمان بە باشی پەروەردە کەین، ئەو کات ئەرکی خۆمان بە باشی بەجێ هێناوە."


ئه‌م بابه‌ته 34 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:57:13/09/2020