"نەوید ئەفکاری" لەسێدارە درا

"حەسەن یونسی" پارێزەری بنەماڵەی ئەفکاری، ڕایگەیاند: "حوکمی لە سێدارەدانی "نەوید ئەفکاری" سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، جێ بە جێ کرا.

بە وتەی "حەسەن یونسی" ئەو حوکمە لەکاتێکدا هاتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە کۆمەڵێک خێرخوازی شاری شیراز بۆ ڕەزا وەرگرتن لە بنەماڵەی گیانلەدەست دراو بڕیار وابوو سەردانییان بکەن.

"نەوید ئەفکاری" قارەمانی لاوانی ئێران لەدوای خۆپێشاندانەکەی گەلاوێژی ساڵی ٩٧ دەستبەسەر کرا و بە تۆمەتی کووشتی مامورێکی ئەمنییەتی حوکمی دووجار لە سێدارە دان، شەش ساڵ حەبس و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا.


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:14:12/09/2020