وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشتی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین بە شەرمەزاری دەزانێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشتی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین بە شەرمەزاری دەزانێت
٢١ی خەرمانان "دۆناڵد ترامپ"، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە توویتێک ڕایگەیاند کە وڵاتانی ئیسرائیل و بەحرەین لە ٣٠ ڕۆژی داهاتوو دا پەیمانی ئاشتی دەبەستن.

هەتا ئێستا وڵاتانی میسر، ئیمارات و بریتانیا پشتوانییان لە بڕیاری ئەم دوو وڵاتە بۆ پێکهێنانی پەیمانی ئاشتی کردووە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەت دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئەو هەوڵەی ئیسرائیل و بەحرەینی بە "هۆی شەرمەزاری" پێناسە کردووە. هەروەها لەو بەیاننامە دا ئەو پەیمانە ئاشتییە بە "خەیانەت" ناوبردراوە.

"بێنیامین نێتانیاهو" لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم پەیمانە ئاشتییە لە نێوان وڵاتە کەی و بەحرەین، بە "یەک دەورەی نوێ لە ئاشتی" ناوی بردووە لە م پەیمانە.

فەلەستین بە پێچەوانە ئەو کارەی پاشای بەحرەین بۆ بەستنی پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بە "خەیانەت" دەزانن.

"دۆنالد ترامپ"، "بێنیامین نێتانیاهو" و "مەلک بن عیسا بن سەلام ئال خەلیفە" لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەبارەت بە ئەم پەیمانە وتییان: "ئەمە ئاڵووگۆڕێک گەورە دەبێت بۆ بەڕەوپێش بردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەرقەراری ئەمنییەت و کامەرانی لە ناوچە زیاد دەکات".

ئه‌م بابه‌ته 45 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:04:12/09/2020