باڵوێزی سودان لە ئەمریکا: سیاسەتی بەرەنگار بوونەوە لە لەگەڵ ئیسرائیل دەبێ تەواو بێت، کێشەی گەورە کۆماری ئیسلامییە

باڵوێزی سودان لە ئەمریکا: سیاسەتی بەرەنگار بوونەوە لە لەگەڵ ئیسرائیل دەبێ تەواو بێت، کێشەی گەورە کۆماری ئیسلامییە
"نورئەلدین ساتی" باڵوێزی سودان لە واشینگتۆن، جەختی لەوە کرد سیاسەتی وڵاتانی عەڕەبی بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل بێ دەستکەوت بووە و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە، "داگیرکاری" و "هەڕەشە کردن" بووە.

ساتی لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری ئەمریکایی نیوزویک، سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی پێوەندی نێوان ئیسرائیل و ئەمارەت وتی: "وڵاتەکەی لەهەر چەشنە ڕێککەوتن بۆ دەستەبەر کردنی ئاشتی لە ناوچەکە پشتیوانی دەکات بەڵام وتنی ئەوەی کە خەڵکی سودان ئامادەی ئاسایی بوونەوەی پێوەندی نێوان ئیسرائیل بن، دوژوارە و کاتی دەوێت."

ناوبراو وتی: "بێ ئاکام بوونی چەندین دەیە شەڕ و وتووێژ لەگەڵ ئیسرائیل ئەو نیشان دەدات دەبێ سیاسەتێکی نوێ بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بگرینە بەر."

لە درێژەدا ناوبراو وتی: "گەورەترین هەڕەشە بۆ ناوچەکە کۆماری ئیسلامی و سیاسەتی داگیرکارییەتی کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە ناو مەترسییەوە، کاتێک چاو لە وڵاتانی عێراق، لوبنان و یەمەن دەکەین دەستی ئاژاوەگێڕی کۆماری ئیسلامی دەبینین."


ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:15:12/09/2020