تڕامپ: بەحرەین و ئیسرائیل بۆ ئاشتی کردن ڕێککەوتن

تڕامپ: بەحرەین و ئیسرائیل بۆ ئاشتی کردن ڕێککەوتن

"دۆناڵد تڕامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، دوابەدوای ئیماڕەتی یەکگرتووی عەڕەبی، بەحرەینیش لەگەڵ ئیسرائیل ڕێککەوت.

تڕامپ ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لاپەڕەی تویتێری خۆی نووسی: "ڕۆژێکی مێژوویتر، دوو هاوڕێی باشی ئێمە، ئیسرائیل و بەحرەین بۆ ئاشتی کردن، ڕێککەوتن، دووهەمین وڵاتی عەڕەب لەماوەی یەک مانگی ڕابردوو لەگەڵ ئیسرائیل ڕێککەوت."

مانگی ڕابردوو ئیماڕەتی یەکگرتووی عەڕەب لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل پەیوەندی خۆی ئاسایی کردەوە، تا ئێستا میسر، ئۆردۆن و ئیماڕەت لە نێوان وڵاتانی عەڕەب پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:27:12/09/2020