ئێران/ پشتیوانی ٣٧ سندیکای کرێکاری لە مانگرتنی کرێکارانی پیشەسازی نەوت و گاز

ئێران/ پشتیوانی ٣٧ سندیکای کرێکاری لە مانگرتنی کرێکارانی پیشەسازی نەوت و گاز

 ٣٧ سندیکا، ڕیکخراو، ناوەندی کرێکاری، مامۆستایی و خوێندکاری لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش پاڵپشتی خۆیان لە مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی حەوتتەپە، هێپکۆ و کارگە پیشەسازییەکانی نەوت و گاز و پێتڕۆشیمی، ڕاگەیاند.

لەو ڕاگەیاندنەدا نووسراوە: گرینگترین و بەربڵاوترین مانگرتنی چەند ساڵی ڕابردوو لە حەوتتەپە، کارگە پیشەسازییەکانی نەوت، گاز و پێترۆشیمی ئەهواز، ئابادان، ئیسفەهان، قێشم، ماهشەهر، کۆنگان، لامەرد، مۆهر، جوفیر، وزەخانەی کارەبای سەبەلان و کۆمپانیای وزەی ئەردەبیل و هەروەها پیشەسازی قورسی هێپکۆ لە ئەراک، هاتووەتە ئاراوە.

بە وتەی ئەو ڕاگەیەندراوە، "کرێکارانی ئێرانی بۆ ماوەی چەندین ساڵە لە ژێر گوشاری سیستمی چەوسێنەر، زاڵم و دژە کرێکاری کۆماری ئیسلامی، دیل کراوە و بە دڕندانەترین شیوەی مومکین لەلایەن خاوەندارانی سامانە ماددییەکان و خاوەن کارانی بەشی تایبەتی و دوەڵەتی، دەچەوسێنەوە.


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:29:13/08/2020