زیندانی ئەوین/ ١٢ کەس لە بەندی ٨، تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوون

زیندانی ئەوین/ ١٢ کەس لە بەندی ٨، تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوون

هاوسەری "ئیسماعیل عەبدی" : ١٢ کەس لە زیندانییانی بەندی ٨ی زیندانی ئەوین تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوون. "ئەمیر سالار داوودی"، "مەجید ئازەرپێی"، "جەعفەر عەزیم زادە"، "ئیسماعیل عەبدی" لە زومرەی ئەو کەسانن کە تووشی ڤیرووسەکە بوون.

بە وتەی هاوسەری "ئیسماعیل عەبدی"، ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو، زیندانییەکان تاقی کردنەوەی ڤیرووسی کۆرۆنایان لەسەر ئەنجام درا، کە لە کۆتایی دا دەر کەوت ١٢ کەسییان تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوون.

لە کاتی تاقی کردنەوەکە ڕایانگەیاند کە "ئەمیر سالار داوودی" تووشی ڤیرووسەکە بووە، باسی کەسەکانیتریان نەکردبوو، بەڵام ئێستا "ئەمیر سالار داوودی"، "مەجید ئازەر پێی"، "جەعفەر عەزیمزادە" و "ئیسماعیل عەبدی" لە زومرەی ئەو ١٢ کەسەن کە لە نەخۆشخانەی بیمارستانی ئەوین کەرەنتینە کراون.

حەفتەی ڕابردوو ئەو چەند کەسە گوومانی ئەوەیان لەسەر بوو تووشی ڤیرووسەکە بووبن بەڵام لە زیندانییەکانی تر جیا نەکرانەوە، ئێستا مەترسی ئەوە هەیە زیندانییەکانی تریش تووشی پەتای کۆرۆنا بووبن.


ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:07:11/08/2020