گواستنەوەی زیندانییەکانی "فەشافویە" و مەترسی تەشەنەی ڤیرووسی کۆرۆنا

گواستنەوەی زیندانییەکانی
بە بڕیاری بەرپرسانی زیندانی "فەشافویە" ژمارێکی زۆر زیندانی بەبێ ڕەچاو کردنی ڕێنوێنییە پزیشکییەکان بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی گوازرانەوە، کە مەترسی ئەوە هەیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووبن.

عەلیڕەزا ڕەوشەن"، چالاکی مافی مرۆڤ لە وتووێژێکی لەگەڵ هەواڵنێرییەک ڕایگەیاند، بە بڕیاری "یوسف مەردی" جێگری تەندرووستی و پەروەردەی زیندان، لانیکەم هەزار زیندانی لە تیپی یەک بۆ تیپی ٥ کە شوێنی زیندانییە سیاسییەکان و دەستبەسەر کراوەکانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری خەزەڵوەری ٩٨ ە، گوازراونەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، مەترسییەکی زۆر سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی ئەو زیندانییەی تازە گوازراونەتەوە هەیە و دوو کەسییان دۆخی تەندرووستییان ناجێگر ڕاگەیەنداروە.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە، ئەو دوو زیندانییە بە بێ کەرەنتینە، تێکەڵی زیندانییانیتر بوون و بەهەمان شێوە پەیوەندییان لەگەڵ زیندانییانیتر هەیە.

پێشتریش چەندین ڕاپۆڕت لەسەر ڕەچاو نەکردنی پرۆتۆکۆلە تەندرووستییەکان و تووشبوونی زیندانییەکان بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە زیندانی "فەشافویە" بڵاوکرابووەوە.

ئه‌م بابه‌ته 151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:16:06/08/2020