پۆمپێئۆ/ بڕیارنامەی درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامی، هەفتەی داهاتوو دەدرێتە ئەنجوومەنی ئاسایش

پۆمپێئۆ/ بڕیارنامەی درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامی، هەفتەی داهاتوو دەدرێتە ئەنجوومەنی ئاسایش
"مایک پۆمپێئۆ"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "هەفتەی داهاتوو، بڕیارنامەی درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامی دەدرێتە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ".

پۆمپێئۆ ئاماژەی بەوە کرد کە بەشێکی هەرە زۆی کێشە و ئاژاوە ناوخۆییەکانی وڵاتی یەمەن بەهۆی ناردنی نایاسایی چەک و چۆڵ لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوەیە بۆ حوسییەکانی ئەو وڵاتە.

بە پێی ڕێککەوتننامەی ناوکی ئێران (بەرجام)، گەمارۆی چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ کۆتایی پێ دێت و ئەمریکا بەنیازە لەڕێگەی ئەنجوومەنی ئاسایەشەوە، گەمارۆکانی سەر ئێران درێژ بکاتەوە.

پێشبینی دەکرێت ئەو بڕیارەی ئەمریکا، لەگەڵ هەڵوێستی وڵاتانی چین و ڕووسیە ڕووبەڕوو بێتەوە.

پۆمپێئۆ ئاماژەی بەوە کرد، ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسی پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی جیهانە و وتی: "ئەگەر ئەنجوومەنی ئاسایش ڕێ بۆ کۆماری ئیسلامی خۆش کات بێ بەربەست چەک و چۆڵ بکڕێت و بفرۆشێت، لە کاتێکدا کە ئەو ڕژیمە پشتیوانی سەرەکی تێرۆریزمە لە جیهاندا، ئەوا "ئەنجوومەن" ئەرکی خۆی بە گاڵتە گرتووە."

ئه‌م بابه‌ته 158 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:22:06/08/2020