کۆرۆنا لە ئێران/ لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٢٠٠ کەسیتر گیانیان لەدەست دا

کۆرۆنا لە ئێران/ لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٢٠٠ کەسیتر گیانیان لەدەست دا
بە پێی ئامار و ڕاگەیەنراوی وەزارەتی بێهداشتی کۆماری ئیسلامی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١٢ کەس بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و دۆخی ١٧٠ شاری ئێرانیش "سوور" ڕاگەیەندراوە.

 وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژ، لە ڕاپۆڕتی رۆژانەی خۆی ئاماژەی بەوە کرد، ١٧٠ شار لە دۆخی سوور دان.

بە وتەی "سیما سادات لاری"، ٣١٥ هەزار تووشبووی نەخۆشی کوئید١٩ لە ئێران بوونیان هەیە و کۆی ئەو کەسانەی بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١٧هەزار و ٦١٧ کەس.

جێی ئاماژەیە کە ئەو ئامارانە ڕەسمییانەی کە لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو دەکرێنەوە گومانی جیددیان لە سەرە و تەنانەت ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی ئامارە قوربانیانی کۆرۆنای لە ئێران ٥ ئەوندە مەزندە دەکات. بە پێی ئەو لێکدانەوەیە ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئیران زیاتر لە ٨٨ هەزار کەس بووە. 

کۆماری ئیسلامی لەپێناو جێ بە جێ کردنی سیاسەتە دوژمنکارانەکانی بۆ ماوەی زیاتر لە ١ مانگ بوونی ئەو پەتایەی لە وڵاتەکەی ڕەت دەکردەوە تا سەرەنجام لە ژێر گوشاری میدیاکان ناچار بە دان پێدانان بە بوونی ئەو ڤیرووسە کرا، بەڵام هەموو کات ئامارەکانی موهەندیسی کراو بە میدیاکان ڕاگەیاندووە.

ئه‌م بابه‌ته 139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:41:04/08/2020