سەقز/ چالاکێکی مەدەنی بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی، خۆی بە زیندانی ئەو شارە ناساند

سەقز/ چالاکێکی مەدەنی بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی، خۆی بە زیندانی ئەو شارە ناساند
سەقز/ چالاکێکی مەدەنی بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی، خۆی بە زیندانی ئەو شارە ناساند

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی دوو شەممە ١٣ی گەلاوێژ چالاکێکی مەدەنی بە مەبەستی بەڕێوەچوونی حوکمەکەی بانگهێشتی زیندان کران.

بە پێی ئەو هەواڵە دوو برا بە ناوەکانی "ڕەزا مەجیدییان" کوڕی ئیبراهیم لە دایک بووی ساڵی ١٣٦٦، پێشووتر ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری سەقزەوە دەستگیر کرابوو. بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ بە دەست بە سەری لای ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیرا و پاشان بە وەسیقەی ١٠٥ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. 

پاش بەڕێوەچوونی دادگای ناوبراو بە ٦ مانگ زیندانی حوکم دران و ڕۆژی دووشەممە بە مەبەستی جێ بە جێ بوونی حوکمەکەی بانگهێشتی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:12:04/08/2020