پیرانشار/ هاوڵاتییەک لە ژێر ئەشکەنجە تووشی جەڵتەی مێشک بوو

پیرانشار/ هاوڵاتییەک لە ژێر ئەشکەنجە تووشی جەڵتەی مێشک بوو

دەرئەنجامی ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەتەکانی سپای پاسداران، شارۆمەندێکی خەڵکی شاری پیرانشار تووشی جەڵتەی مێشک بوو.

بە وتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران ئەو هاوڵاتییەیان بۆ نەخۆشخانەی "ئیمام خۆمەینی" گواستەوە، کە تووشی جەڵتەی مێشک بوو و دۆخی تەندرووستی ناجێگر ڕاگەیەندرابوو.

شۆناسی ئەو هاوڵاتییە "جەعفەر حەسەنزادە" تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراووە، کە ڕۆژی شەممە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە دۆخی تەندرووستی نابراو ناجێگیرە و سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بۆ بیمارستانی عارفیانی ورمێ گواستراوەتەوە.

تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر ئەو هاوڵاتییە و هۆکاری دەستبەسەر کرانی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی سوپای پاسدارانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:20:04/08/2020