ساڵح شەریفی؛ «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ» هیچ بەربەست و هۆکارێک بۆ دانیشتن، وت و وێژ و یەکگرتنەوە، نابینین!

ساڵح شەریفی؛ «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ» هیچ بەربەست و هۆکارێک بۆ دانیشتن، وت و وێژ و یەکگرتنەوە، نابینین!

ساڵح شەریفی؛ «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ» هیچ بەربەست و هۆکارێک بۆ دانیشتن، وت و وێژ و یەکگرتنەوە، نابینین!

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ هاوڕێ ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە وت و وێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی ڕووداو باسی لەوە کرد کە؛ «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران» بەربەستێک بۆ دانیشتن و وت و وێژ و یەکگرتنەوە لەگەڵ «کۆمەڵەی زەحمەتکێشان» نابین. لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا هاوڕێ ساڵح باسی لەوە کرد لە پرۆسەی پێشووی هەوڵ بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کە تەنانەت کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پاش کۆنگرەی ١٤ی خۆی لێژنەیەکی تایبەتمەندی بۆ ئەو مەبەستە پێک هێنا، هۆکاری بە ئەنجام نەگەیشتنی خستە ئەستۆی «کۆمەڵەی زەحمەتکێشان».

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ساڵی ٢٠١٣ بە مەبەستی یەکگرتنەوە لەگەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشان -کە ساڵی ٢٠٠٧ وەک کەمینەیەک لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ جیا بوونەوە- گەڵاڵەی پێشنیاری ئامادە و ڕادەستی لایەنی بەرامبەری کرد، بەڵام بە داخەوە ئەو گەڵاڵەیە ولامی پێویستی وەرنەگرت و هاوڕێیانی كۆمەڵەی زەحمەتکێشان کۆتاییان بە پرۆسەی دانیشتنەکان دا.

هاوڕێ ساڵح شەریفی لە کۆتایی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد؛ لە سۆنگەی هەست بە بەرپرسیایەتییەوە بەرامبەر بە خەبات و بزووتنەوەکەمان باشتر وایە کە خۆمان لە قسەی عامە پەسند و ویترینی لادەین و بە پێی بەرژەوەندی نەتەوەکەمان و لە پێناو بە سەرکەوتن گەیاندنی ئامانجەکانمان بۆ ڕزگاری بە شێوەی جیددی بچینە پای پرۆسەی یەکگرتنەوە و یەکخستنی هێزەکانمان.


ئه‌م بابه‌ته 469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:51:03/08/2020