پۆمپێئۆ؛ گەمارۆکان بەرینتر دەکەینەوە

پۆمپێئۆ؛ گەمارۆکان بەرینتر دەکەینەوە

مایک پۆمپێئۆ: "داوێنی گەمارۆی کانزاکان لەسەر کۆماری ئیسلامی بەرینتر دەکەینەوە، ٢٢مادەی تایبەت کە بۆ بەرنامەی ناوەکی و موشەکی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە کەڵکی لێ وەردەگیرێت، گەمارۆیان دەخرێتە سەر.

بە وتەی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری ڕویتێرز، پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ ١٣٩٩ی هەتاوی، مایک پۆمپێئۆ، ئەو هەڵوێستەی ئەمریکای بە "پەرەپێدان بە گەمارۆی کانزا" پێناسە کردووە، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت و بە پێی ئەو بڕیارە ئەو کەسانەی کانزا بۆ ئێران هەناردە دەکەن، دەخرێنە ناو لیستی ڕەشی ئەمریکاوە.

ناوبراو بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک دووپاتی کردەوە؛ "بەرنامەی ناوەکی، موشەکی بالستیک و نیزامی ئیران، هەڕەشەیە بۆ ئاسایش و ئارامی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی".


ئه‌م بابه‌ته 67 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:11:01/08/2020