پاوە/ سوپای پاسداران کۆڵبەرێکی کوشت

پاوە/ سوپای پاسداران کۆڵبەرێکی کوشت

کۆڵبرێکی لاو لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بە وتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری "ملەقەندی" سەر بە شارستانی نەوسوود، هێرشیان کردووەتە سەرکاروانێک کۆڵبەر و دەرئەنجام کۆڵبەرێکیان کوشتووە.

شۆناسی ئەو کۆڵبەرە "وەزیر محەمەدی" تەمەن ٢٩ ساڵە و خەڵکی ئاوایی "حەشمەر" سەر بە شاری سەلاس باوەجانی ڕاگەیەنراوە، کە خێزان دار و خاوەنی مندالێکە.

بە وتەی ئەو ڕاپۆڕتە، سوپای پاسداران لە مەودای نزیکەوە، ڕاستەوخۆ تەقەی لە سەری ناوبراو کردووە.

بە پێی ئاماری تۆمار کراو لەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤییە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زایینیەوە لانیکەم ٢١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود کوژراون.


ئه‌م بابه‌ته 63 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:22:30/07/2020