ئێران/ ١٩٦ کەسیتر بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

ئێران/ ١٩٦ کەسیتر بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ١٩٦ کەسیتر بە ڤیرووسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، کە کۆی گشتی ئەو کەسانەی بە ڤیرووسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە بووەتە ١٦هەزار و ٣٤٣ کەس .

"سیما لاری" وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ ڕایگەیاند، ١٥ ئۆستانی ئێران بە ئۆستانی تارانەوە لە دۆخی سوور دان و ١١ ئۆستانیتر لە دۆخی مەترسیدا.

بە پێی ئاماری هەمان وەزارەتخانە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو ٢هەزار و ٦٣٦ کەس تووشی ئەو ڤیرووسە بوون کە کۆی گشتی تووشبووان بووەتە ٢٩٨ هەزار و ٩٠٩کەس .

ئەم لە حاڵێک دایە کە بەرپرسانی حکوومەتی، لە ڕێبەر و سەرۆک کۆمار و ئایەتوڵڵاکانەوە باس لە بەڕێوەچوونی گەرم و گوڕی ڕێ و ڕەسمی ئایینی مانگی موحەڕەم دەکەن کە خۆی دەتوانێت ئەوندەی دیکە دۆخەکە مەترسیدارتر بکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 65 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:02:29/07/2020