دیواندەرە/ مەرگی برای گیان بەختکردوویەکی
کۆمەڵە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە
ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی
هەتاوی کاک "ئەنوەر پەناهەندە" مامۆستای قوتابخانەکانی دیواندەرە و
تێکۆشەر و دۆستی دڵسۆزی کۆمەڵە لە ناوچەکە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
مامۆستا "ئەنوەر" برای هاوڕێ
"ئەشرەف پەناهەندە" -کە ساڵی ١٣٦٢ گیانی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی
کۆمەڵە بەخت کرد- و هەروەها کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێی متمانەی خەڵکی دیواندەرە
بوو. مامۆستا ئەنوەر دەور و کاریگەری گەورەی هەبوو لە پەروەردە کردنی جیلێک لە
گەنج و لاوەکانی ئەو ناوچەیە و پەرەپێدەری ڕۆحی شۆڕشگێڕی و خۆنەویستی و تێکۆشان بۆ
بزووتنەوەی نەتەوەیی گەلەکەمان بوو.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەرەخۆشی
خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و ڕووسووری "پەناهەندە" دەکەین و خۆمان
بە شەریکی خەمیان دەزانین.
ئهم بابهته 389
جار خوێنراوهتهوه