بۆکان/ هێرش کرایە سەر شارۆمەندێکی ئەو شارە

بۆکان/ هێرش کرایە سەر شارۆمەندێکی ئەو شارە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی هێرش دەکرێتە سەر شارۆمەندێکی ئەو شارە و بە توندی بریندار دەبێت. 



بە پێی هەواڵەکان "عەلی محەمەدی" خوێندکار کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ لە شەقامی "مامۆستا حەقیقی" لە لایەن ماتۆڕسوارێکەوە هێرشی دەکرێتە سەر و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا لوت و ١٤ ددانی ناوبراو دەشکێت و لێوی دەتەقێت.

هێرش بەرەکە بەر بە ئۆتۆمبیلی "عەلی" دەگرێت و بە سەروچاوی داپۆشراوەوە هێرش دەکاتە سەر ئەو خوێندکارە و لە شوێنی ڕووداوەکە دوور دەکەوێتەوە. دواتر عەلی محەمەدی بە مەبەستی دەرمان و تەداوی دەگوازرێتە نەخۆشخانەی قولی پووری ئەو شارە.

بە پێی لێدوانی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی، عەلی و کەس و کاری هیچ کێشەیەکی شەخسییان لەگەڵ کەس نییە. جێی ئاماژەیە یەکێک لە براکانی عەلی پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و پێشووتر هەڕەشەی لێکراوە.

ئه‌م بابه‌ته 73 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:55:28/07/2020