شنۆ/چالاکێکی ژینگەپارێز دەستبەسەر کرا

شنۆ/چالاکێکی ژینگەپارێز دەستبەسەر کرا
"ڕەشید ناسرزادە" چالاکی ژینگە پارێز دانیشتووی شاری شنۆ لە لایان ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.
بە وتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ،ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ "ڕەشید ناسرزادە" چالاکی ژینگەپارێز و لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی "پێشڕەو" کە پێشتر حوکمی ١٨ مانگی بەسەر دا سەپابوو دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.

ناوبراو مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە کاتێکدا کە لە هەرێمی کوردستان دەگەڕایەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمەتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.

ئەو چالاکە سەرەتای ساڵی نوێی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری شنۆ حوکمی ٦ ساڵ بە تۆمەتی "گردبوونەوەی نایاسایی بۆ مەبەستی ئاژاوەنانەوە" و "پرۆپاگەندا دژی نیزام"ی بەسەر دا سەپا، کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی بۆ ١٨ مانگ کەم کرایەوە.

زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی لەو بڕوایەدان شەپۆلی نوێی دەستگیری و بڕینەوەی قورس بۆ چالاکانی مەدەنی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، بەهۆی ترس لە ڕاپەڕێنی و ئاخێزێکی بەرینی جەماوەرییەوە دێت. دەسەڵات زۆر ئەو ڕەشبگیری و گوشارهێنانە بۆ چالاکانی مەدەنی بۆ چاوترسێن کردنی کۆمەڵگا ئەنجام دەدات، نەک جێ بەجێ کردنی دادپەروەری و عیداڵەت.

ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:00:27/07/2020